ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

وادەی گەڕانەوەی دیبالا دیاری دەکرێت

یاریگا
پاولۆ دیبالا، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ماوەیەکە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە سبەی بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی خانمە پیرەکە دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر سامپدۆریا تووشی پێکان بوو، لەو کاتەوە نەیتوانی بەشداری راهێنانەکان بکات و، چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە لەگەڵ هاوڕێکانی لە یانەکەی ئەوانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەکانیان نەکراون دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە دیبالا بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر رۆما دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان دەگەڕێتەوە پێکهاتەی یۆڤێنتۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button