ئینگلتەرا

راهێنەری نیوکاسڵ: دڵخۆشم دایک و باوکم لە ژیان نەماون و ئەم سوکایەتییە نابینن!

ستیڤ بروس راهێنەری یانەی نیوکاسڵ باسی بارودۆخی خۆی دەکات لە یانەکە و راشکاوانە نیگەرانی و کێشەکانی دەخاتە روو.

بە بێ گوێدانە هەستی ئەو راهێنەرە، رۆژانە میدیاکان بەردەوام باس لە راهێنەرێکی نوێ دەکەن بۆ نیوکاسڵ پاش کڕینەوەی یانەکە لەلایەن خێزانی شاهانەی سعوودییە.

ستیڤ ئەمڕۆ  بۆ تەلەگراف وتی ”

پێم وایە هەر لە سەرەتاوە خەڵکی منییان نەدەویست لەم یانەیە، هەر لە میدیاکانی ناوخۆی شارەکە تاوەکو هاندەران، هەندێک جار بە تەواوی ماندووکەرە و زەحمەتە بەرگەی بگریت، وە نەک تەنها بۆ من بەڵکو بۆ خێزانەکەشم لە کاتێکدا هەمووان هاندەرانی نیوکاسڵین.

بەشێک لەو شتانەی لە بەرامبەر من دەنوسرێت و ئەو سوکایەتییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێم دەکرێت، تەنها دەتوانم بڵێم دڵخۆشم کە دایک و باوکم لە ژیان نەماون و ببینن و ببیستن چونکە زۆر دڵشکاو دەبوون، ئێرە شاری ئەوان بوو و ئەوانەشی قسەدەکەن کەسی ئەوانن”.

ستیڤ بروس لە ٢٠١٩ ـەوە راهێنەری نیوکاسڵە و لەم وەرزەدا پاش ٧ هەفتە تەنها ٣ خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی ١٩هەمینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button