
یاریگا –
ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گرنگ بەڵام قورسی تۆمارکرد کاتێک لە هەفتەی 34ی خولی ئینگلیزی لەنێو یاریگای خۆیدا 1-0 شکستی بە نیوکاسڵ هێنا.
بردنەوەکە بۆ کوڕانی میكێل ئارتێتا گرنگیەکی تایبەتی خۆی هەبوو، بەوپێیەی بەرلە چوار هەفتە لە کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە سێ خاڵ جیاوازییەوە گەڕانەوە بۆ پێشەنگ بەڵام بەسێوەی کاتی کە یارییەک زیاتریان لە مانچێستەر سیتی رکابەریان ئەنجام داوە.
لە بردنەوەکەی نیوکاسڵدا هەریەکە لە کای هاڤێرتز و ئێبێرێچی ئێزێ دووچار پێکان هاتن و لە خولەکانی 35 و 54 یاریگایان بەجێهێشت. ئەوەش ترسی خستە دڵی هاندەرانی یانە لەندەنیەکەوە.
لە لێدوای دوای یارییەکە ئیزێ سەبارەت بە پێکانەکەی بۆ سکای سپۆرتس وتی
من باشم، من زۆر باشم. دانیشاندنم تەنها ئاگەدارکردنەوەیەکی پێشوەختە بوو لە روونەدانی مەترسی زیاتر.
لای خۆیەوە ئارتێتای راهێنەر جەختیکردەوە کە دۆخی هەردوو یاریزانەکە شتێکی بچووکە و، وتی
کرژبوونێکی ماسوولکەیە. باوەڕمان وانییە زۆر خراپبن.
ئەوەی هاڤێرتز نازانم تا چەند مەترسیدارە. بەڵام وەک ئەوەی خۆی دەیڵێت، زۆر قورس نییە.
هێشتا دیار نییە ئەو دوو ئەستێرە ئینگلزیی و ئەڵمانیە بۆ یارییەکەی چوارشەممە لە چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەدەبن یاخود ئارتێتا نایەوێ سەرکێشیان پێوەبکات بە لەبەرچاوگرتنی کۆتا چوار یاریی لە پرێمەرلیگ ماویانە.



