ئه‌وروپا

هالاند داوای موچەیەكی خەیاڵی دەكات بۆ پەیوەندیكردنی بە پاریسەوە

یاریگا-

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی داوای موچەیەكی خەیاڵی دەكات بۆ پەیوەندیكردنی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە دەكات.

گرێبەستەكەی هالاند لە هاوینی ساڵی 2022 بەسەردەچێت و ناوی بە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بەستراوەتەوە لەوانەش ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لیڤەرپول و چێڵسی و پاریس سان جێرمان.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت پاریس پەیوەندی بە مینۆ ڕایۆلای بریكاری كارەكانی یاریزانە نەرویجیەكەوە كردووە بۆ گواستنەوەی گۆڵكارەكە بۆ باخچەی شازادەكان.

ڕۆژنامەكە دووپاتیكردووەتەوە بێگومان گفتوگۆ لە نێوان بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس لیۆناردۆ و بەرپرسانی پاریسدا هەیە.

ڕایۆلا داوای موچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆ دەكات لە پاریس بۆ گواستنەوەی هالاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button