ئینگلتەرا

سۆڵشایەر: ڤان دی بیک نیگەرانە

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر دان بەوەدا دەنێت ڤان دی بیک دڵخۆش نیە لە مانچێستەریونایتد.

نیگەرانی بە ئاشکرا بە رووخساری ڤان دی بیکەوە دیار بوو لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیاریاڵ و کاردانەوەی میدیاکانی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ ئەو پرسە رووبەرووی سۆڵشایەر کرایەوە و ئەویش لە وەڵامدا وتی “بەڵێ ڤان دی بیک حەزی دەکرد بەشداربێت لەو یارییە، ئەو خۆی ئامادەکردبوو بێتە ناو یاریگا هەر بۆیە نیگەرانە و منیش لەو نیگەرانییە تێدەگەم، خۆم یەکێک بووم لەو یاریزانانەی زۆر جار لەسەر هێڵی یەدەگ بووم  و هەمیشە ئامادەبووم و ئارەزووم دەکرد یاری بکەم، ئەوەی روویدا شتێکی ئاساییە”.

ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە لەم وەرزەی پریمەرلیگ تەنها لە یەک یاریدا وەکو یەدەگ بەشداری پێکرا و لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە تەنها یەک گۆڵ و یەک ئەسیستی لە خولە تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button