ئینگلتەرا

ڤان دی بیک ئەمجارەش شکستی هێنا

یاریگا-دۆنی ڤان دی بیک لە ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیش جێگەی نابێتەوە و پشتی پێنابەسترێت.

ڤان دی بیک بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە گوێزرایەوە بۆ فرانکفۆرت لە هاوینی رابردوو. هەرچەندە سەرەتا هەلی پێدرا و لە سێ یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکی بوو بەڵام بە تێپەڕبوونی کات متمانەی راهێنەری لەدەستدا، تا گەیشتە ئەوەی لە یاری ئەم هەفتەیەی فرانکفۆرت بەرامبەر ماینز، راهێنەر لەگەڵ دەستپێکی نیوەی دووهەم گۆڕانکاری پێکرد.

ناوبراو لەم وەرزەدا هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە و نەیتوانیوە لە رووی دروستکردنی یاری یاخود بەرگری هیچ رۆڵێکی هەبێت، بەگوێرەی میرۆر دوور نیە لە زستان دا، فرانکفۆرت ئەو یاریزانە بداتەوە بە یونایتد.

ڤان دی بیک بەشێک بوو لە نەوە زێڕینەکەی ئەجاکس و لە 2020 بەرامبەر بە 35 ملیۆن پاوەند گوێزرایەوە یونایتد بەڵام چوار وەرزی دوای یەکە ناتوانێت ئاستێکی باش پێشکەش بکات و دووانیانی بە خواستن لە ئێڤەرتۆن و فرانکفۆرت بەسەربردووە.

Back to top button