عێراقکوردستانگرنگترین

یونس مەحموود به‌ سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا

به‌ 38 ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

Yariga App

یاریگا –

له‌ هۆتێل ره‌شید له‌ به‌غداد پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌رێوه‌چوو، یونس محمود به‌ سه‌رۆكیی یه‌كێتی تۆپی پێی عێڕاق هه‌ڵبژێردرا.

 پڕۆسەکە بە ئامادەبوونی 61 ئەندامی دەستەی گشتی كرا، كه‌ 59 ده‌نگی دروست بوون هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك ده‌ستنیشانكرا کە ئەمەش نیسابێکی تەواو و یاسایی بوو بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی کورسی سەرۆکایەتی.

نوێنەرانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیایی بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە ناو هۆڵی دەنگدان ئامادە بوون، بۆ دڵنیابوون لەوەی پڕۆسەکە دوور بێت لە هەر دەستوەردانێک.

دوای کێبڕکێیەکی توند  لەگەڵ عەدنان درجال و چەند ئه‌یاد بنیان، دەستەی گشتی بڕیاری خۆیاندا و متمانەیان بە یونس به‌خشی

یونس مەحموود، ئەستێرە و کاپتنی دێرینی هەڵبژاردەی عێراق، توانی زۆرینەی رەهای دەنگی 61 ئەندامەکەی دەستەی گشتی بۆ لای خۆی رابکێشێت.

سەرۆکی نوێی یەکێتییەکە له‌ کارنامەیەکی چڕوپڕی بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئامادە کردووە باسی له‌ پەرەپێدانی زیاتری خولی ئەستێرەکانی عێراق و گرنگیدانی تایبەت بە ئەکادیمیاکانی پێگەیاندنی لاوان، بۆ ئەوەی بنکەیەکی بەهێز بۆ داهاتووی هەڵبژاردەکان دروست بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button