ئینگڵته‌را

ئەو پارەیەی سۆڵشایەر وەریدەگرێت بەرامبەر دوورخستنەوەی

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر لە راهێنەرایەتی مانچێستەریونایتد دوورخرایەوە و بەوەش دەبێت یونایتد سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات.

رۆژنامەی سەن ئاشکرایکردووە بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان بۆ ئەو ساڵەی لە گرێبەستەکەی ماوە لە ئۆڵدترافۆرد، یانەکە دەبێت بڕی ٧.٥ ملیۆن پاوەند بداتە ئەستێرەکەی پێشووییان.

پاش مقۆمقۆیەکی زۆر، سەرەنجام مانچێستەریونایتد بڕیاری دوورخستنەوەی سۆڵشایەری راگەیاند دوای یەک بردنەوە لە کۆتا حەوت یاری یانەکەدا لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button