ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی چاوەڕواننەکراو هەوڵ بۆ رۆناڵدۆ دەدات

نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوینی داهاتوو مانچێستەریونایتد جێدەهێڵێت و بایەرن میونشن یش دێتە نێو کایەی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی بیڵد، میونشن لەگەڵ خۆرخی مێندیزی بەڕێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کۆبووەتەوە تاوەکو گەنگەشەی ئەگەری ئەوە بکەن لەهاوینی داهاتوو دەتوانن رۆناڵدۆ بەدەست بهێنن یاخود نا.

ئەمڕۆ راگەیەندرا، یونایتد رێگر نەبێت ئەگەر بێتوو ئەفسانە پۆرتوگالییەکە هاوینی ئەمساڵ بیەوێت یانەکە جێبهێڵێت.  ئەمەش ئەگەرێکی بەهێزە ئەگەر مانچێستەریونایتد نەگاتە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.

رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا لە ٢٣ یاری خاوەنی ١٥ گۆڵ و سێ ئەسیستە بەڵام یانەکەی وە یانەکەی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پریمەرلیگدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button