
یاریگا –
خواستی یانە ناودارەکانی ئەوروپا لەسەر ئاندۆنی ئیراولا گەرمتر دەبێت و سەرچاوەیەکیش دوایین زانیارییەکان دەخاتەڕوو.
ئیراولا دوای ئەوەی توانی بۆ یەکەمین جار بۆرنمۆس بگەیەنێتە یۆرۆپالیگ لەوەتەی دروستبوونی یانە ئینگلیزیەکەوە، ماڵئاوایی لێکردن و تا ئێستا چەندین یانەی ناوداری ئەوروپا خواستی جیددیان پیشانداوە بۆ پێدانی پۆستی راهێنەرایەتی. لەوانە؛ ئەیسی میلان، لیڤەرپوول و بایەر لیڤەرکوزن.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان لیڤەرپوول و ئیراولا بەردەوامە و گەیشتووەتە ئاستی پێشکەوتوو.
لیڤەرپوول کە دوێنێ دوورخستنەوەی ئارنە سڵۆتیان راگەیاند، دەیانەوێ ئاندۆنی بکەنە جێگرەوەی.
سەبارەت بە لیڤەرکوزن، رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی کە ئەو یانە ئەڵمانیا ئاگەدراکراوەتەوە لەوەی لیڤەرپوول لە گفتوگۆکانیاندا پێشکەوتوون لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانییە، بەڵام هێشتا لیڤەرکوزن بە رێژەی 100% رەتکردنەوەیان پێنەگەیشتووە.
ئەوەی ماوەتەوە بۆ رێککەوتنی کۆتایی، وەک فلۆریان ئاشکرایکردووە، بڕیاری کۆتایی کارگێڕی رێدزە لەگەڵ ئاندۆنی کە دەتوانن بابەتەکە یەکلایی بکەنەەوە.
🚨⏳ Negotiations between Liverpool and Andoni Iraola are ongoing and advanced. #LFC
Bayer 04 Leverkusen have been informed. However, they have not yet received a 100% rejection from Iraola.
It now depends solely on Liverpool and Iraola reaching an agreement. @SkySportDE 🇪🇸 pic.twitter.com/SrgJ4mODXz
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 31, 2026


