ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

پێشنیارێکی سەیری مانچێستەر یونایتد بۆ کاپتنەکەی

یاریگا –

بەرێوبەرانی مانچستەر یونایتد هیوادارن هاری ماگوایەری بەرگریکاری تیپەکەیان بە وەرگرتنی 10 ملیۆن پاوند یانەکە جێبهێڵێت.

ماگوایەر لەم وەرزەدا دەرفەتی زۆری بۆ نەڕەخساوە بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی دا بێت، چونکە ئێریک تێن هاخ بڕوای تەواوی پێی نەبوو.

بوونی رافایل ڤاران و لیساندرۆ مارتینێز لە بەرگریکردن لە یانەی شەیتانە سوورەکان و ئاستە باشەکەیان وایکردووە ئەم یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی دوور بخرێتەوە و باسی ئەگەری رۆیشتنی لە کۆتایی وەرزدا چەندین جار بیسترابێت.

ماگوایەر لەم وەرزەدا تەنها 16 یاری لەگەلمان یونایتد ئەنجامداوە، ئێستاش پێگەی سکای سپۆرت ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە چاویان لە کۆتاییهێنان بە گرێبەستی ئەو بەرگریکارەدایە.

هێشتا دوو ساڵی ماوە بۆ کۆتایی هاتن بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یونایتد، بەڵام بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە بەنیازن بڕی 10 ملیۆن پاوند پێشکەشی بکەن بۆ ئەوەی تیپەکە جێبهێلێت.

دەگوترێت تێنهاخ هیچ بڕیارێکی نییە بۆ کۆتاییهێنان بە هاوکارییەکانی لەگەڵیدا و پێی خۆشە ئەو یاریزانە لە لیستەکەیدا بمێنێتەوە، بەڵام ماگوایەر چاوی لەوەیە لە لیستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا بێت بۆ یۆرۆی 2024 و جێهێشتنی یونایتد رەنگە دەرفەتی یاریکردنی بۆ بڕەخسێنێت لە تیمێکی تر.

پێشبینی دەکرێت ئەم یاریزانە ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکات کە یونایتد پێشکەشی کردووە و لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا تیپەکە جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button