ناوێکی ناسراو لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ مۆندیال دوورخرایەوە

یاریگا –
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە ئێستا یەکێکە لە تیمە پڕ ئەستێرەکانی جیهان و چەندین یاریزانی ئینگلیزی ئاستبەرز لە خولە جیاوازەکان یاریی دەکەن، دایریکردنی کۆتا لیستی هەڵبژاردەکە بۆ تۆماس توخێل بۆ مۆندیالی 2026 کارێکی قورس دەبێت.
ئینگلیزەکان کە بە داهێنەری تۆپی پێ دادەنرێن، 60 ساڵ پێش ئێستا تاقە نازناوی مۆندیالیان بردووەتەوە و چەندین نەوەی ئەو وڵاتە بە هیوای گەڕاندنەوەی جامەکەن بۆ نیشتیمانی رەسەنی خۆی.
سبەی هەینی راهێنەرە ئەڵمانییەکە ناوی کۆتا 26 یاریزان بۆ پاڵەوانێتیەکە ئاشکرادەکات کە هاری ماگوایەری تێدانییە.
ماگوایەر ئەم وەرزە بە ئاستێکی باشترەوە دەرکەوت وەک لەچاو وەرزەکانیتر، بەتایبەت دوای هاتنی مایکڵ کاریک کە لە 16 یارییدا 14 جار ماگوایەری لە پێکهاتەی سەرەکی بەکارهێنا.
لە کاردانەوەی بانگهێشتنەکردەوەیدا، بەرگریکارە 33 ساڵییەکە نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکەی توخێل دەربڕی و لە پۆستێکی سۆشیاڵ میدیای خۆیدا بەم شێوەیە گوزارشی لە بابەتەکە کرد
دڵنیابووم دەمتوانی لەم هاوینە رۆڵێکی گەورە ببینم لە یاریکردن بۆ وڵاتەکەم ئەوەش دوای ئەو وەرزەی ئەم ساڵ کە هەمبوو. بە بڕیاری دوورخستنەوەم شۆک و نیگەران بووم.
لە درێژەی پۆستەکەیدا هاری هیوای باشترینی بۆ تیمەکە خواستووە و نووسیویەتی
بەدرێژایی ئەو ساڵانەی رابردوو، هیچشتێکم هێندەی پۆشینی درێسەکە و نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەم خۆشنەویستووە. هیوای باشترین دەخوازم بۆ یاریزانەکان لەم هاوینە.
I was confident I could of played a major part this summer for my country after the season I’ve had. I’ve been left shocked and gutted by the decision.
I’ve loved nothing more than putting that shirt on and representing my country over the years.
I wish the players, all the… pic.twitter.com/9X7asAkCFF
— Harry Maguire (@HarryMaguire93) May 21, 2026
بەو بڕیارە، تا رادەیەکی زۆر کۆتایی بە کاروانی ماگوایەر هات لەگەڵ هەڵبژاردەی سێ شێرەکان کە تا ئێستا 66 جار بەشداریی یارییەکانی کردووە.



