ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد و ئێریکسن رێککەوتن

یاریگا-کریستیان ئێریکسن رەزامەندی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی مانچێستەریونایتدەوە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوەی ئاشکرایکرد، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و پاش پشکنینی پزیشکی ئێریکسن گرێبەستێک بۆ سێ وەرز واژۆدەکات.

ئەستێرە دانیمارکییەکە پێویستە لە پشکنینی پزیشکی تێپەڕبێت بەهۆی ئەو نەخۆشییەی لە میانەی یۆرۆ تووشی هات و تەنها لەوبارەدا گواستنەوەکە ئەنجام دەدرێت.

بەمەش ناوبراو دەبێتە یەکەم گواستنەوەی هاوینەی شەیتانە سوورەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button