ئه‌وروپائینگلتەرا

دوو یانە کێبڕكێی لەسەر گواستنەوەی ئێریکسن دەکەن

‎‎یاریگا
‎کریستیان ئێریکسن، یاریزانی دانیمارکی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی تۆتێنهام و لێستەر سیتی.

‎فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کارگێری هەردوو یانە پەیوەندیان بە بەرێوەبەری ناوەڕاستکارە دانیمارکیەکە کردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئاشکرا کردووە و، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەی پێشووی لە لەندەنی پایتەختەوە دەکات.

‎ئێریکسن دوای ئەوەی لە یۆرۆی رابردوو تووشی نەخۆشی دڵ بوو، یاساکانی ئیتاڵیا رێگەی پێنەدا لە خولەکەیان لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان بەردەوام بێت و دووبارە گەڕایەوە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button