ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌را

یوێفا قەرەبوی یانەی ئینتەر میلان دەکاتەوە

یاریگا
یوێفا بابەتی کێشە تەندروستیەکەی کریستیان ئێریکسن ناوەڕاستکاری دانیمارکی پێشووی یانەی ئینتەر میلان، قەرەبووی ئەو یانەیەی کردووە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بابەتی ئەو کێشە تەندروستیەی لە ساڵی 2020 لە یارییەکانی یۆرۆ تووشی یاریزانە دانیمارکیەکە بوو، وەکو قەرەبوو 3 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یانەکەی پێشووی کردووە.

لە یاساکانی فیفادا هاتووە هەر کاتێک یاریزانێک لە یارییە نێودەوڵەتیەکان تووشی پێکان بێت و لە 28 رۆژ زیاتر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، ئەو کات دەبێت یانەکەی رۆژانە دوو هەزار یۆرۆ قەرەبوو بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button