ئینگلتەرا

ئێریکسن: بۆ پێنج خولەک من مردوو بووم

یاریگا-کریستیان ئێریکسن باسی رووداوە ترسناکەکەی سەر ژیانیی و هەروەها داهاتووی خۆی دەکات.

ئەستێرە دانیمارکییەکە بەفەرمی ئینتەرمیلانی جێهێشت بەهۆی یاساکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا کە رێگەنادات ئامێری بەهێزکردنی دڵ ببەستن.

کریستیان ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا باسی چەند تەوەرێکی کرد پاش جێهێشتنی ئینتەر و وتی “شتێکی نامۆ بوو، خەڵکی گوڵییان بۆ دەناردم وەک هیوای چاک  بوونەوە لە کاتێکدا بۆ پێنج خولەک مردبووم و شتێکی زۆر سەیر بوو. تا ئێستاش خەڵکی نامەم بۆ دەنێرن و سوپاسی هەموویان دەکەم”.

سەبارەت بە داهاتووشی کریستیان وتی “هیوادارم بەمزووانە بگەڕێمەوە یاریگاکان و ئامانجم ئەوەیە بتوانم لە جامی جیهانی قەتەڕ بەشداربم لەگەڵ وڵاتەکەم”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button