گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی قەتەڕ V سویسرا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە سێیەم رۆژی یارییەكانی مۆندیالی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕ و سویسرا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر قەتەڕ و سویسرا لە یاریگای لێڤی لە شاری سانتا كلارا لە ئەمریكا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕ و سویسرا لە كۆمەڵەی دووەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی كەنەدا و بۆسنیا دێن.

رێكخەرانی مۆندیالی 2022 دووەم جارە بەشداری مۆندیال دەكەن و بە راهێنەرایەتیكردنی جولێن لۆپیتێگی دەیانەوێت قۆناخی كۆمەڵەكان تێبپەڕێنن.

سویسرییەكان خاوەنی ئەزموونێكی زۆرن لە مۆندیالدا هەرچەندە لە سێ پاڵەوانییەتی رابردوودا تاوەكوو قۆناخی شازدە رۆیشتوون، باشترین ئەنجامیان لە مۆندیال گەیشتنبووە بە قۆناخی چارەكی كۆتایی لە مۆندیالی 1954.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

قەتەڕ بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی سویسرا دەبنەوە.

سویسرا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی قەتەڕ دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی قەتەڕ

ئەبوعناد

عەلۆوی، میگێل،خوخی، ئەحمەد

گابەر، فەتحی، ناسڕ

عەبدولرەزاق، عەفیف، جونیۆر

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سویسرا

كۆبێل

ڤیدمێر، ئێلڤێدی، ئاكانجی، رۆدریگێز

چاكا، فڕۆیلەر

ئێندۆی،مانزامبی، ڤارگاس

ئێمبۆلۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button