ئینگلتەرا

سۆڵشایەر: پێویستە راشفۆرد زیاتر گرنگی بە تۆپی پێ کەی بدات

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر راهێنەری یانەی مانچێستەریونایتد دەڵێت  پێویستە مارکوس راشفۆرد تۆپی پێ پێش کارەکانی دیکەی بخات.

راشفۆرد لە دوو ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو خەریکی کاری خێرخوازییە، تا گەیشتە ئەوەی خەڵاتی “ئێم بی ئی” خێزانی شاهانەی بەریتانیا وەربگرێت کە کورتکراوە “ئەندامی مەزنترین پلەی ئیمپایەڕی بەریتانییا”یە.

ناوبراو لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە مەشقەکان، سۆڵشایەریش وتی “مارکوس چەند کارێکی مەزن و مێژوویی ئەنجامداوە، بەڵام ئێستا پێویستە تۆپی پی پێش کارەکانی دیکەی بخات، ئەو دەزانێت کە چاوەڕوانی زۆرمان لێی هەیە بەڵام کاتی پێویستی پێدەدەین تاوەکو ئامادەبێت بۆ گەڕانەوە”.

ناوبراو وەرزی رابردوو بەشداری ٣٧ یاری پریمەرلیگی کرد و ١١ گۆڵ و ٩ ئاسیستی هەبوو بەڵام بەهۆی پێکان لە یۆرۆ دابڕا و لەم وەرزەش تا ئێستا هیچ بەشدارییەکی نیە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button