
یاریگا –
بارسێلۆنا لە بەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە لە هێڵی هێرشبەریی و رۆژنامەنووسێکیش زانیاریی نوێ بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی گیلێم بالاگی نووسەر و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی، بارسا ئەم هاوینەی بێت گۆرانکاریی بەرچاو دەکات لە هێڵی پێشەوە.
بالاگی لە ڤیدیۆیەکی زانیاریی ئامێزدا دوای بردنەوەکەی ئەمشەوی بلاوگرانا لە هەفتەی 33ی خولی ئیسپانی، 0-2 بەرامبەر خیتافی کە تێیدا فێرمین لۆپێز و مارکوس راشفۆرد گۆڵەکانی یانە کەتەلۆنیەکەیان تۆمارکرد، ئەوەی بە دڵنیاییەوە ئاشکراکرد کە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵێت.
هێرشبەرە پۆڵەندییەکە چوار ساڵ پێش ئێستا لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد. گرێبەستەکەی لەم هاوینە بەسەردەچێت و راستەوخۆ لەدوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە کامپ نۆو جێدەهێڵێت.
لیڤا لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی، ئاستی ئەم وەرزەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە بەراوردە بە وەرزەکانی رابردوو کە دەیتوانی زیاتر لە 40 گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات. کەچی ئەم وەرزە تەنها 17 گۆڵی تۆمارکردووە. لە بەشێکی زۆر لە یارییەکانیش وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا لەلایەن هانزی فلیک.
هەرچی سەبارەت بە راشفۆردە، ئەو نووسەرە بەناوبانگەی ئیسپانیا لە وەسفی ئەستێرە ئینگلزییەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە مارکوس باشترین یاریزانی ئینگلزییە لە مێژووی خولی ئیسپانی لە یەکەم وەرزدا لە لالیگا. ئەوە بە لە بەرچاوگرتنی ژمارەی بەشداریکردن لە گۆڵ (12 گۆڵ و 9 ئەسێست).
پەیوەست بە ماوەی خواستنەکەی کە لە مانچێستەر یونایتدەوە هاتووە، ئایا بارسێلۆنا بەڕێی دەکات یان پارێزگاری لێدەکات بۆ فەریی بژاردەکانی بەردەست فلیک، گلیەم روونی دەکاتەوە کە ئەمە زیاتر بە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ خولیان ئالڤارێز هەیە.
ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە بووەتەجێی سەرسامی کارگێڕی بلاوگرانا، بەڵام زۆری نرخەکە کە ئاتلێتیکۆ مەدرید داوای دەکات (120) ملیۆن یۆرۆ، وەک گلیەم ئاشکرای کردووە، بەربەستێکی گەورە دەبێت لە بەردەم هەوڵەکانی بارسا بەوپێیە یانەکە بە ساڵانێکی قەیراناویی داراییدا گوزەری کردووە و هێشتا کاریگەرییەکانی لەسەر یانەکە ماوە.
Rashford scored again. He has been incredible: best English player in LaLiga history in his first season if you count goal contributions!
Will he stay? He wants to. Let me tell you what I know.
Lewandowski is definitely LEAVING. pic.twitter.com/bZ87q6ILgo
— Guillem Balague (@GuillemBalague) April 25, 2026



