ئینگلتەرا

سۆڵشایەر: ناسناوی پریمەرلیگ یەکلابووەتەوە

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر رەتیدەکاتەوە بتوانن پێشەنگ بە مانچێستەر سیتی چۆڵ بکەن بەر لە کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵی خولەکە.

تیمەکەی سۆڵشایەر سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد بەرامبەر رکابەرە هاوشارییەکەیان بەڵام سەبارەت بە چانسی بەدەستهێنانی خولەکە وتی “سیتی زۆر لەوە زیاتر لە پێش ئێمەن کە بتوانین پێیان بگەینەوە، پارساڵ توانیومان پێش لێیستەر بکەوین لە کاتێکدا ١٥ خاڵ لە دوابووین بەڵام مانچێستەر سیتی  تیمێکی دیکەیە. سەرەڕای بردنەوەکەمان ئەوە روون بوو کە ئەوان چەند تیمێکی بەهێز و بەتوانان”.

بە ١٠ هەفتە بەر لە کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ، یانەی مانچێستەر سیتی ١١ خاڵ لە پێش یونایتدەوەیە بەڵام توانییان زنجیرەی سەرکەوتنەکانی ستیزن رابگرن کە ٢١ یاری دوای یەک سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button