ئه‌مریکائه‌وروپائەفریقایاریگا

بەڕازیل گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانی فوتسال

یاریگا
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی فوتساڵ توانی لە هەڵبژاردەی مەغریب بباتەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی.

هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی فوتسال کە لە لیتوانیا دەکرێت، رووبەڕووی یەکتری بونەوە و بەڕازیلیەکان بە ئەستەم توانیان یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام ببەنەوە و گەیشتنە قۆناخی پێشکۆتایی.

سامبا لە قۆناخی پێشکۆتایی و لە پێناو بەدەستهێنانی بلیتی یاری کۆتایی، رووبەڕووی براوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و رووسیا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button