ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ڤیاڕیاڵ بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە ئەنچیلۆتی لە تواناكانی چەند ئەستێرەیەكی یانەكەی بێبەش دەبێت ئەوانیش تۆنی كرۆس ، دانی كارڤاخال ، فێرلاند مێندی ، دانی سیبایۆس ، مارسێلۆ و گاریس بەیڵ.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ماركا:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: میگێل ، ئالابا ، میلیتاو ، ناچۆ

هێڵی ناوەند: كامافینگا ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ

هێڵی هێرشبردن: هازارد ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button