ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: خامێس رۆدریگێز پەیوەندی بە یانەیەکی قەتەڕییەوە کرد

یاریگا-خامێس رۆدریگێز بەفەرمی پەیوەندیکرد بە  بە یانەی رەییانی قەتەڕی و تەنها راگەیاندنی ماوە.

خامێس لە پلانەکانی ئێڤەرتۆن دا نیە و هاوینی ئەمساڵیش هیچ یانەیەک گرێبەستی پێشکەش نەکرد سەرەنجام ئەمڕۆ راگەیەندرا ناوبراو پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و ئەستێرە ٣٠ ساڵەکە ئەورووپا جێدەهێڵێت بەرەو قەتەڕ.

پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی خامێس رێگربوو لە بە ئەستێرە مانەوەی ئەو یاریزانە دوای جێهێشتنی ریاڵ مەدرید، ناوبراو جگە لە مێرەنگی یاری بۆ یانەکانی ئێڤەرتۆن و پۆرتۆ و مۆناکۆ ئەنجامدا و هاوکات خاوەنی ٨٠ یاری نێودەوڵەتییە لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button