ئه‌ڵمانیا

” یاریکردن لە ئەڵمانیا بەهۆی ساردیەکەی قورسە “

یاریگا

خامێس رۆدریگێز هێرشبەری کۆلۆمبی، پەشیمانەوە لەوەی پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە کردووە.

هێرشبەرەکەی پێشووی یانەی بایرن میونشن کە بۆ ماوەی دوو وەرز لە ریزەکانی ئەو یانەیە یاریی کردووە، لە دیمانەیەکدا باس لە هەڵوێستی خەڵکی ئەم وڵاتە و کەش و هەواکەی دەکات و دەڵێت کە زۆر پەشیمان بووە لەوەی چووەتەوە ئەو وڵاتە.

خامێس لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری GLOBO دەڵێت

ئەڵمانیا هەمیشە وڵاتێکی سارد و خەڵکەکەشی هەڵوێستێکی باشیان نیە و هەمیشە ساردن. بێگومان بایرن میونشن هەمیشە هەوڵی دەدا بە باشی مامەڵەم لەگەڵ بکات، میونشن شارێکی زۆر ساردە، ڕۆژانێک هەبوو کە کاتژمێر 9 بەیانی لە سەرمای بەستوودا دەچوومە مەشق و راهێنان و هەندێجار لە خۆمم دەپرسی: ” بەڕاستی من لێرە چی دەکەم؟”

خامێس لە ساڵی 2017 بە شێوەیەکی کاتی ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن کرد، دوای دوو ساڵ واتە لە ساڵی 2019 ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button