ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

خامێس نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەیەکی ئیتاڵی

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، ناوەڕاستکاری کۆلۆمبی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی چاوەڕێ دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و لە ماوەی رابردوو ناوی بە چەندین یانە بەستراوەتەوە، لەوانەش یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی ئاشکرای کردووە کە کارگێری یانە ئیتاڵیەکە ماوەیەکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە کۆلۆمبیەکە دەست پێکردووە و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەردوو یانە لەسەر ئەم گواستنەوەیە رێکەوتن واژۆ بکەن. یانە ئینگلیزیەکە ئامادەیە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت، هەرچەندە رۆسێنەری هەوڵ دەدات ئەم نرخە دابەزێنێت و گفتوگۆکانیش تاوەکو ئێستا بەردەوامن.

خامێس لە ساڵی 2020 دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا گەڕایەوە ئیسپانیا و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کردەوە و دواتریش بەفەرمی گواسترایەوە ریزەکانی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی و تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button