ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

خامێس لە قەتەڕیش جێگەی نابێتەوە

یاریگا-خامێس رۆدریگێز دڵخۆش نیە لە رەییانی قەتەڕی و یانەکەش نیگەرانە لە پێکانەکانی.

کوڕە ئاڵتوونییەکەی کۆڵۆمبیا هەمان یاریزانەکەی پێشوو نیە و خولی قەتەڕیش لەوە نزمتر بوو لەوەی چاوەڕوانی دەکرد.  بەگووتەی تین ئێن تی سپۆرت، رەنگە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا خامێس بگەڕێتەوە وڵاتەکەی یان پەیوەندی بە عەینی ئیماراتییەوە بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش دەڵێت، نیگەرانییەکان دوولایەنەیە و رەیانیش ناڕازییە لە پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی، نوێترینیان سێ رۆژ لەمەوبەر راگەیەندرا و بەهۆیەوە سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.

خامێس تەنها لە ١١ یاری ئەم وەرزەی رەییان بەشداری کردووە و چوار گۆڵی هەیە. لە کاتێکدا خۆری ئەستێرەبوونی ئاوا دەبێت کە تەمەنی تەنها ٣٠ ساڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button