ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بووە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد فێرلاند مێندی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووبارە تووشی پێكان بووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی مێندی تووشی پێكانێكی نوێ بووە و بەهۆیەوە سێ هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانیەكە ئاشكرایكردووە میندی هەستی بە ئازار كردووە لە ماسولكەكانیدا ، ئەمەش لە كاتێكدا دێت كە یاریزانەكە بەمنزیكانە لە پێكان گەڕاوەتەوە.

دەستەی پزیشكانی یانە شاهانەكە ماوەی دووركەوتنەوەی مێندیان بۆ سێ هەفتە دیاریكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button