ئه‌وروپائیتاڵیا

بوفۆن دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا

یاریگا
جیان لویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی ئیتاڵی دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان، دەیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی گازێتا دێلا سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لەگەڵ یانەی پارما دەستی بە گفتوگۆ کردن کردووە، بۆیە پێدەچێت وەرزی داهاتوو دووبارە بگەڕێتەوە ئەو یانەیەی کە سەرەتای ژیانی پیشەگەری تێدا دەست پێکردووە.

بوفۆنی 41 ساڵان لە تەمەنی 17 ساڵی بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 1994 درێسی تیپی یەکەمی پارمای لەبەر کرد و لەگەڵ ئەم یانەیە تاوەکو ساڵی 2001 بەردەوام بوو و دواتر چووە یوڤێنتۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button