ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مارکا هۆکاری یاری پێنەکردنی کۆتینهۆ لە بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

یاریگا
فلیپ کۆتینهۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەم چەند ساڵەدا زۆر بە کەمی بەشداری یارییەکانی یانەکەی کردووە، یەکێک لە هۆکارەکانیش پێکانەکانیەتی، بەڵام ئەم بابەتە هۆکارێکی دیکەشی لە پشتەوەیە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ئەم هاوینە زۆر هەوڵیدا دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، بەهۆی ئەوەی ئەگەر بێتو ژمارەی یارییەکانی بە درێسی یانەکەیان بگات بە 100 یاری، ئەوا پێویستە 20 ملیۆن یۆرۆی دیکە بابەتی گواستنەوەی پێشکەشی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بکەن، ئەو یانەیەش بەهۆی کێشە داراییەکانی نایەوێت ئەو یاریزانە بگات بەم ژمارە یارییە.

کۆتینهۆ تاوەکو ئێستا بەشداری 90 یاری یانەکەی کردووە، ئەگەر بێتو بەشداری 10 یاری دیکە بکات، ئەو کات یانەکەی پێویستە ئەو پارەیە پێشکەشی یانە ئینگلیزیەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button