ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

راهێنەری بارسێلۆنا ئامادەنەبوو یاری بە کۆتینهۆ بکات

یاریگا
سێرخیۆ بارخوان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی ئەوەی کۆتینهۆ رێنماییەکانی جێبەجێ نەکردووە، ئامادەنەبوو یاری پێ بکات.

ماڵپەری ESPN ئاشکرای دەکات، یاریزانە بەڕازیلیەکە بۆ یارییەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە پێکهاتەی سەرەکی بوو، بەڵام دواجار راهێنەرەکەی گۆڕانکاری لە پێکهاتەکە کرد و، ئەو یاریزانەی لەسەر کورسی یەدەگ دانەوە. لە کاتی یارییەکەی راهێنەری بارسا داوای لە ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکەی کردووە خۆی ئامادە بکات بۆ یاری کردن، بەڵام دواجار لە یاری پێکردنی پاشگەز دەبێتەوە.

سەرچاوەکە هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات و، کۆتینهۆ بەهۆی ئەوەی خەم ساردی کردووە لە کاتی خۆگەرم کردن، بۆیە یاری پێنەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button