ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

کۆتینهۆ رازی بووە بارسێلۆنا جێبێڵێت

یاریگا
فلیپ کۆتینهۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رازی بووە ئەم زستانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی فتبۆل ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا یاریزانە بەڕازیلیەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئەم زستانە دەتوانێت یانەکەیان جێبێڵێت، هەروەها چاڤی هێرناندێزی راهێنەری ئەو یانەیەش یاریزاناکەی لەمبارەوە ئاگادار کردووە، بۆیە خودی یاریزانەکەش بریاریداوە ئەم زستانە یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە کۆتینهۆ چەند ئۆفەرێکی لە یانەکانی سێریائەی و هەروەها پرێمەرلیگ پێگەیشتووە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button