ئه‌وروپائیسپانیا

دوو یاریزانی بارسێلۆنا ژمارەیان نیە

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریداوە بۆ ئەم وەرزە درێسی ژمارە 10 بە هیچ یاریزانێک نەدات، کەچی هەردوو یاریزانی ئەو یانەیە واتە کۆتینهۆ و مینگوئێزا تاوەکو ئێستا ژمارەکانیان دیار نیە.

کەناڵی TV3 ئیسپانی بڵاویکردەوە، بلاوگرانا بریاریداوە لە دوای چوونی لیۆنێل مێسی لە یانەکەیان، ئەم وەرزە درێسی ژمارە 10 کە ساڵانێک خاوەنەکەی یاریزانی پێشووی یانەکەیان بوو، بە هیچ یاریزانێک نەدەن، بەڵام پێدەچێت لەم بریارەیان پاشگەز ببنەوە، چونکە تاوەکو ئێستا دوو یاریزانی یانەکەیان بێ ژمارە و تەنها ژمارەکانی 10 و 25 لەم یانەیە بەردەستن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە هەموو ئەگەرەکان باس لەوە دەکەن کە کۆتینهۆ بۆ ئەم وەرزە درێسی ژمارە 10ـی پێ بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button