ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

جیرارد داوای کۆتینهۆ دەکات

یاریگا-ستیڤن جیرارد دەیەوێت لەگەڵ فیلیپ کۆتینهۆ یەکبگرێتەوە بەڵام ئەمجارەیان لە ئەستۆن ڤیلا.

پێشتر هەردووکیان لە لیڤەرپوول وەک یاریزان هاوتیم بوون، ئێستا جیرارد راهێنەری ئەستۆن ڤیلایە و کۆتینهۆش دەیەوێت بارسا بەرەو پریمەرلیگ جێببهێڵێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، یەکێک لە ئەگەرەکان گەڕانەوەی ئەو یاریزانەیە بۆ وڵاتەکەی بەڵام خۆی ئارەزووی پریمەرلیگ دەکات و یانەکانی نیوکاسڵ و ئارسناڵیش لە خوازیارانی کۆتینهۆن.

فیلیپ لە کۆتا دوو وەرزی رابردوودا تەنها لە ١٣ یاریدا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری کردووە لەگەڵ بارسێلۆناو پێکان و دابەزینی ئاستی هۆکاری سەرەکی بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button