ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت بوفۆن بباتە ریزەکانی

یاریگا
جیان لویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی ئیتاڵی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە گۆڵپارێزی ئیتاڵ دوای راگەیاندنی جێهێشتنی یانی پاریس سانجێرمان، چەند یانەیەک هاتونەتە سەرهێل بۆ گواستنەوەی و بەم دوواییانە یانە کەتەلۆنیەکەش چاوی بڕیوەتە ئەم گۆڵپارێزە و دەیانەوێت وەکو یەدەگی تێر شتیگن بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە بێجگە لە بارسێلۆنا، هەر یەک لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد و فەنەرباهچەش هەوڵی گواستنەوەی بوفۆن دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button