ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێکی ریال مەدرید یانەکەی جێهێشت

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەردوەوامە لە دەستبەرداربوون لە یاریزانەکانی و ئەمجارەشیان بە شێوەی خواستن ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلای بەرگریکاری باڵی راستی گواستەوە ریزەکانی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کارگێری یانە ئیتاڵیەکە لەگەڵ شایانەکان رێکەوتوون و بەرگریکاری باڵی راستی ئەو یانەیە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە و بە شێوەی خواستن بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە و سەرجەم مووچەی ئەو یاریزانەش لەم ماوەیە لە ئەستۆ دەگرن.

ئۆدریۆزۆلا وەرزی رابردوو تەنها بەشداری 13 یاری یانەکەی لەلالیگا کرد کە سێیانیان سەرەکی بوو و توانی دوو گۆڵیش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button