ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێكی دیكەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری بەرامبەر سێڤییا تووشی پێكان بووە

یاریگا-

یاریزانێكی دیكەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری یانەكەی بەرامبەر سێڤییا تووشی پێكان بووە.

ڕیاڵ مەدرید چانسی گەشتن بە پێشەنگی لالیگای لەدەستدا دوای یەكسان بوونیان بەرامبەر سێڤییا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.

بەپێی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا لە یاری شەوی ڕابردوو بەرامبەر سێڤییا تووشی پێكان هاتووە.

یاریزانەكەی مێرینگی لە پشتەوەی ڕانی ڕاستیدا هەستی بە ئازار كردووە و تا ئێستا پێكانەكەی یەكلا نەكراوەتەوە ، وا بڕیارە ئەمڕۆ پشكنینە پزیشكیەكان ئەنجام بدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button