ئیسپانیا

ئۆدریۆزۆلا ریال مەدرید جێدێڵیت

یاریگا

ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلا، بەرگریکاری ڕاستی ئیسپانی تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ڕیال سۆسیداد ڕێککەوتووە و پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.

ماڵپەری ڕیلێڤۆ بڵاویکردەوە شاهانەکان بە هەبوونی کارڤاخال و ڤینیسیۆس تۆبیاس و لوکاس ڤاسکێز پێویستیان بە ئۆدریۆزۆلا نەماوە، بۆیە بڕیاریانداوە ئەم هاوینە دەستبەرداری بن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری یانە شاهانەکە تاوەکو ئەم ساتە لەگەڵ سۆسیدا نەگەیشتووەتە رێکەوتن، تەنها یاریزانەکە رازی بووە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

رێلێڤۆ بڵاویشی کردەوە رێنەر جێسۆس ناوەڕاستکاری بەڕازیلیش لەگەڵ مێرنگی گەشتی ئەمریکا ناکات، لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانەش یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button