یاریگا

ئینفانتینۆ وەک سەرۆکی فیفا هەڵبژێردرایەوە

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، لە کۆنگرەیەکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان، جیانی ئینفانتینۆ وەک سەرۆکی فیفا هەڵبژێردرایەوە.

هەڵبژاردنەکە بەبێ هیچ کاندیدێکیتر و بە کۆ ڕەزامەندیی کۆتایی هات، بەمەش پارێزەرە تەمەن 49 ساڵانە سویسرییە-ئیتاڵییەکە بۆ ماوەی چوار ساڵیتر وەک سەرۆکی یەکێتییەکە دەمێنێتەوە.

ئینفانتینۆ ساڵی 2016 دەسەڵاتی گرتە دەست و شوێنی سێپ پلاتەری گرتەوە وەک بەرهەڵستکارییەک لە دژی گەندەڵیی و ئابڕووچوونەکانی تۆپی پێ، کە لە دروشمە دیارەکانی ئینفانتینۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button