عێراق

فیفا: ئەمڕۆ تۆپی پێ ئەفسانەیەکی لە دەست دا

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” لە پێگەی فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد ڕازیی تویتێکی کرد و وەک ئەفسانە ناوزەدی کرد.

لە تویتەکەی فیفا ئاماژە کراوە بە هەندێک لەو ژمارە و پێگەی کە ئەستێرە دێرینەکەی عێراق پێیگەیشتووە، وەک:

– خاوەنی تاکە گۆڵی عێراق لە مێژووی جامی جیهانی

– ساڵی 1988 وەک باشترین یاریزانی ئاسیا دەستنیشان کرا

– لە 121 یاریی نێودەوڵەتیدا 62 گۆڵی تۆمار کردووە

– لەسەر ئاستی یاریزانی سەدە لە کیشوەری ئاسیا، پلەی نۆیەم دێت.

لە کۆتاییشدا نووسیویەتی “ئەمڕۆ تۆپی پێ ئەفسانەیەکی لە دەست دا.”

دوای چەند ڕۆژێک تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەحمەد ڕازی لە تەمەنی 54 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغداد کۆچیی دوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button