ئاسیائه‌مریکائه‌وروپائەفریقا

ڕێکخراوێکی نوێی تۆپی پێی دامەزرێنرا و فلۆرێنتینۆ پێرێز کرا بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە

یاریگا- لە شاری زیورخی سویسرا بە فەرمی ڕێکخراوێکی نوێی تۆپی پێ دامەزرێنرا و فلۆرێنتینۆ بپێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید کرا بە یەکەمین سەرۆکی ڕێکخراوەکە.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید ئەی سی میلان، بۆکا جونیۆرز، ڕیڤەرپلەیت، مازمبمی کۆنگۆلی، ئەمریکای مەکسیکی، ئۆکڵاندی نیوزلەندی، گوانژۆی چینی و جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی تۆپی پێی جیهان بەڕێوە چوو. ئامانج لە دامەزراندنی ڕێکخراوەکە وەک پێرێز و ئینفانتینۆ جەختیان لێ کردەوە، بۆ ڕێکخستنی جامی جیهانیە لەسەر ئاستی یانەکان و برەودانە بە پێشخستنیان.

ڕێکخراوە نوێیەکە کە ناوەکەی بریتیە لە “ڕێکخراوی تۆپی پێی یانەکانی جیهان” لە سەروبەندی دەستپێکی مۆندیالی 2021ی یانەکان لە چین، دەست بەکار دەبێت کە بە شێوازی نوێ هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکە.

لای خۆیەوە سەرۆکی فیفا هیوای خواست لە داهاتوودا یانەکانیتر بە شێوەی بەرفراوانتر پەیوەندت بە ڕێکخراوەکەوە بکەن و کێبڕکێی گەورە لەسەر بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی یانەکان بێتە کایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button