ئیسپانیا

پێرێز: ئەم هاوینە هیچ گرێبەستێکی گەورە ئەنجام نادەین

یاریگا- فلۆرێنتینۆ پێرێز هیوای بۆ هاندەر و هەوادارانی ڕیاڵ مەدرید نەهێشتەوە لە بارەی ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە لەم هاوینەدا.

سەرۆکەکەی مێرەنگی لە لێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، سەبارەت بە کڕینی یاریزانی سوپەرستار لە گواستنەوەکانی هاویندا هەواڵی خۆشی بۆ مەدریدیەکان پێ نەبوو بە تایبەت کاتێک هوایان هەبوو کیلیان مباپێ ئامانجی یەکەمی یانەکەیان بێت. پێرێز گوتی: “ئەم هاوینە هیچ گرێبەستێکی گەورەمان نابێت. مباپێ؟ دەبێت چاوەروانی هەبێت. ناتوانم داوا لە یاریزانەکان بکەم تا مووچەکانیان کەم بکەنەوە و بتوانین گرێبەستێکی گەورە بکەین.”

پێرێز بارودۆخی دارایی وەک پاساو هێنایەوە و ئەوەشی ڕوونکردەوە کە هەرکاتێک دۆخەکە باشتر بوو ئەوا گرێبەستی گەورەمان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button