ئیسپانیا

بە ڕاهێنەرایەتی ڕاول گۆنزالێس، لاوانی ڕیاڵ بۆ یەکەمین جار بوون پاڵەوانی ئەرووپا

یاریگا- بە ڕاهێنەرایەتی ڕاول ۆنزلێس، لاوانی یانەی ڕیاڵ مدرید توانیان بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا نازناوی “خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ لاوان” ببەنەوە.

تیمەکەی ڕاول توانی لە یاریی کۆتاییدا 3-2 لە بەنفیکای پورتوگالی بباتەوە، پاش ئەوەی گێمی یەکەمیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی پێ هێنابوو. گێمی دووەمی ئاگرین دادی گەڕانەوەکەی بەنفیکای نەدا کاتێک شاهانەکان بە گۆڵێکی کوژەر بردنەوەیان بەدەست هێنا.

یارییەکە، کە فلۆرێنتیۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە ئامادەیی هەبوو، بۆ ڕاول دەستکەوتێکی گرنگە تا لە ساڵانی دواتردا چانسی وەرگرتنی تیمی یەکەم لە ئەستۆ بگرێت. بەو پێیەی ئەفسانەکەی پێشووەری ڕیاڵ، تاکە ڕاهێنەرە ئەم نازناوە بۆ لاوانی یانەکە بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button