ئیسپانیا

ئەمڕۆ ئەم یاریزانه بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ ناکات

یاریگا- وا دەبینرێت خامیس ڕۆدریگێز کۆتا ڕۆژەکانی وەک یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بە ڕێ دەکات و بە تەواوەتی لە گواستنەوەی بۆ پریمەرلیگ نزیک بووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی وەرزشی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ئەمڕۆ یاریزانە کۆڵۆمبییەکە بەشداری ڕاهێنانەکانی مێرەنگی ناکات.

هەر بە پێی قسەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە، گفتوگۆ لە نێوان بۆردی ڕیاڵ و ئیڤەرتۆن دەستی پێ کردووە سەبارەت بە گواسنەوەی ڕۆدریگێز بۆ ڕیزی یانە ئینگلیزییەکە.

ڕۆمانۆ لە هەواڵەکەشیدا زانیاریی وردتری خستۆتە ڕوو کە خودی کارلۆ ئەچلۆتی ڕاهێنەر ئیڤەرتۆن، هەفتەی ڕابردوو بۆ هەمان مەبەستی سەرەوە پێوەندی بە خامیس ڕۆدرگێزەوە کردووه.

بۆ بیرهێنانەوە، لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەتڵەتیکۆ مەدرید وەک نزیکترین یانەی داهاتووی ئەو یاریزانە کۆڵۆمبیە باس لێوە دەکرا له میدیاکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button