ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ڤیدیۆ: لاپۆرتا یانەی داهاتووی میسی ئاشكرا دەكات

یاریگا-

محەمەد كەعبی، بێژەری وەرزشی كەناڵەكانی بی ئێن سپۆرت لەگەل خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یانەی داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا دەكات.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو یانەی بارسێلۆنا لە دوای 17 ساڵ و بەدەستهێنانی 35 نازناو سەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەیان.

لای خۆیەوە محەمەد كەعبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پارچە ڤیدیۆیەكی یەكێك لە هاوڕێكانی و لاپۆرتا بڵاو دەكاتەوە و پرسیار لە لاپۆرتا دەكەن سەبارەت بە یانەی داهاتووی میسی و لە وەڵامدا دەڵێت :” میسی دەچێتە پاریس سان جێرمان ، هیوادار بووین میسی لەگەڵمان بەردەوام بێت بەڵام ئەوە مەحاڵ بوو”.

بابەتی زیاتر

Back to top button