ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول دەستبەرداری چامبەرلەین دەبێت

یاریگا
ئالێکس چامبەرلەین، ناوەڕاستکاری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی زۆر بە کەمی لە پێکهاتەی یانەکەی یاری کردووە و ئەو یانەیەش ئامادەیە دەستبەرداری بێت.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردەوە یانەی وێستهام یونایتد ئامادەیە ناوەڕاستکارەکەی رێدز بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و یانەکەشی ئامادەیە دەستبەرداری بێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانانی ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بکرێت.

چامبەرلەین ساڵی 2017 ریزەکانی یانەی ئارسێناڵی جێهێشتوو و پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و لەو ماوەیە لەگەڵ یانەکەی لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 104 یاری کردووە و تەنها 20 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button