ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

ئینیێستا لە نێوان مباپێ هالاند یەکێکیان بۆ بارسێلۆنا هەڵدەبژێرێت

یاریگا
ئاندرێس ئینیێستا، ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا لە نێوان کلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان و هەروەها ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، ئەوەی یەکەمیان بە گونجاوتر دەزانێت بۆ یانەکەی پێشووی.

یاریزانەکەی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی لە نوێترین دەرەکەوتنیدا سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەی هێرشبەرێک بۆ ریزەکانی بلاوگرانا دەڵێت ” لە ماوەی رابردوو زۆر باسی ئەو دوو یاریزانە کراوە بۆ بارسا، هەردوو یاریزان خاوەن بەهرەیەکی باشن و داهاتوویەکی گەش چاوەڕێیان دەکات، بە بڕوای من یاریزانە فەرەنسیەکە لەوانەیە بتوانێت بۆ بلاوگرانا باشتر بێت، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین داهاتووی بە کوێ دەگات ”.

ئینیێستا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ئارەزووی دەکرد تاوەکو ئێستاش لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەردەوام بێت و دەشڵێت پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ لیۆنێل میسی و بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button