ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

ئینیێستا باس لە دوای وازهێنانی لە یاریکردن دەکات

یاریگا
ئاندرێس ئینیێستا، یاریزانی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی هیوا دەخوازێت لە دوای وازهێنان لە یاری کردن، لە جیهانی تۆپی پێ بەردەوام بێت.

یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ جێرارد رۆمێرۆ لە رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی سەبارەت بە داهاتووی خۆی دەڵێت ” ئێستا تەنها بیر لە یاریکردن دەکەمەوە، هەندێجاریش بیرم لەوە کردووەتەوە لە دوای وازهێنان لە یاریکردن دەست بە کاری راهێنەرایەتی یاخود کاری بەرێوەبردن بکەم ”.

ئینیێستا دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، پەیوەندی بە یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی کرد و، تاوەکو ئێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button