ئاسیائه‌وروپا

ئینیێستا دوای 4 مانگ گەڕایەوە

یاریگا-
ئاندرێس ئینیێستا، یاریزانی ئیسپانی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی دوای چوار مانگ دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکان، ئەمڕۆ گەڕایەوە و دوای ئەو ماوە درێژە بەشداری یارییەکەی یانەکەی کردەوە.

یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا دوای یارییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی لە توێتەر بڵاویکردەوە ” چ هەستێکی خۆشە، دوای چوار مانگ دوورکەوتنەوە، هەست دەکەم لە تەمەنی 15 ساڵیدام، هەستم بەفشارێکی زۆر کرد، بەڵام هەستم بە دڵخۆشیەکی زۆر کرد، لەسەر هەوڵدانەکانم بەردەوام دەبم و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەو ماوەیەدا لەگەڵم بوون و پەیامیان بۆ ناردم ”.

ئینیێستا ئەمڕۆ لە یاری یانەکەی بەرامبەر سانفرێس هیرۆشیما لە گەڕی چوارەمی جی لیگی ژاپۆن گەڕایەوە و لە کۆتاییشدا توانیان بردنەوە بەدەست بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button