ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئینیێستا: هەڵس و کەوتی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤالڤێردی جێگەی شەرمەزاریە

یاریگا
ئاندرێس ئینیێستا، ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوا لە بەرپرسانی یانەکەی پێشووی دەکات رێز لە راهێنەرەکەیان بگرن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهان Goal ناوەڕاستکارە کەتەلۆنیەکە گووتی ” رەفتاری بەرپرسانی بارسا لەگەڵ ڤالڤێردی راهێنەر جێگەی شەرمەزاریە و پێویستە رێز لە راهێنەرەکەیان بگرن و هیوادارم ئەم دۆخە تێپەڕێنن و چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بکەن “.

ئەم قسانەی ئینیێستا لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە هەوڵی ئەوە دەدرێت کە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری بارسا بە هۆی ئەنجامە لاوازەکان دوور بخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button