بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بڕیار لەسەر چارەنووسی ئانسو فاتی درا

Yariga App

یاریگا –

ئانسو فاتی لەنێوان مانەوەی هەمیشەیی لە مۆناکۆ و گەرانەوە بۆ بارسێلۆنا نزیکە لەوەی یەکەمیانەوە، ئەوەش هەمان ویستە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر باوکی یاریزانەکە ئاشکرایکرد.

فاتی ئەم وەرزە بەخواستن لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکەیە، ئەوەش دوای ئەوەی نەیتوانی لەگەڵ پلانەکانی هانزی فلیکدا جێگەی خۆی بکاتەوە دوای هاتنی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ بارسا.

باوکی فاتی لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو ئاشکرایکرد کە پێیانخۆشە کوڕەکەیان لەگەڵ مۆناکۆ بمێنێتەوە، ئەگەرچی گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا تا ساڵی 2028 هەیە.

لەنێوان مانەوە لە مۆناکۆ و گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا، ئانسو فاتی کامیان هەڵدەبژێرێ؟ باوکی وەڵام دەداتەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیارییە کە فابریزۆ رۆمانۆی شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، مۆناکۆ بڕیاری داوە مەرجی کڕینەوەی  ئەستێرە ئیسپانیەکە چالاک بکات کە بڕەکەی 11 ملیۆن یۆرۆیە.

بەو بڕیارەش کە فاتی دەبێتە یاریزانی هەمیشەیی مۆناکۆ، بارسا سوودمەند دەبێت لە بەشێکی ئەو پارەیەی ئەگەر لە داهاتوودا مۆناکۆ یاریزانەکە بفرۆشێت.

مۆناکۆ پێشتریش بیریان لە کڕینەوەی هەمیشەیی ئانسو کردبوو بەتایبەت کە بەهای هێرشبەرەکە زۆر نییە، بەڵام بەرزیی مووچەی مانگانەکەی (250 ملیۆن یۆرۆ) بەربەست بوو، بەوپێیەی ئەو بڕە پارەیە لەگەڵ سیاستە نوێیەکانی بوجەی یانەکە ناگونجێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button